دوای ئەوەی زنجیرە فیلمی کۆریای باشور سکوید گەیم سەرکەوتنی بەدەستھێنا، دراوێک بەناوی ئەم زنجیرە فیلمەوە خرایە ناو بازاڕی دراوە ئەلیکترۆنیەکان و لەماوەی ھەفتەیەکدا بەرێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمارکرد.
ماڵپەڕی کوین مارکێت کەتایبەتە بە دراوە ئەلیکترۆنییەکان رایگەیاند، دراوی سکوید گەیم لەماوەی یەک ھەفتەدا بەڕێژەی ٦٢٧٠٠٪ بەھاکەی بەرزبووەتەوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، دراوەکە لە سێشەممەی رابردوودا بەھاکەی یەک سەنت بووە، بەڵام دوێنێ ھەینی گەیشتووەتە شەش دۆلار و ٢٧ سەنت و بەھاکەی ٦٢٧٠٠٪ بەرزبووەتەوە.
ھاوکات بەپێی دوایین ئاماری ماڵپەڕی کۆین مارکێتکاپ، بەھای یەک سکوید گەیم گەیشتووەتە ١٣ دۆلاری ئەمەریکی.
زنجیرە فیلمی کۆریای باشور "سکوید گەیم" لە مانگی ئەیلولی ئەمساڵدا خرایە ناو ماڵپەڕی نێتفلێکس و لەماوەیەکی کورتدا داھاتێکی زۆری بەدەستھێنا.