سەردێڕ:

مایکرۆسۆفت چۆن پێش ئەپڵ کەوت؟

PM:12:37:30/10/2021

4016 جار خوێندراوەتەوە

لە ئەنجامی بەرزبوونەوەی پشکەکانی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت بە رێژەی ٢٪ و بەردەوامبوونی کێشە جیهانییەکانی کۆمپانیای ئەپڵ، کۆمپانیای مایکرۆسۆفت توانی پێش ئەو کۆمپانیایە بکەوێتەوە.


کۆمپانیای ئەپڵ ریزبەندی خۆی لە بەهاى بەرزی بازاڕەکانی جیهاندا لەدەستدا، کاتێک بە رێژەی ١.٨٪ پشکەکانی دابەزین.

رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بڵاویکردەوە، تیم کوک سەرۆکی کۆمپانیای ئەپڵ رایگەیاندووە، پاشەکشەکردنی بەهای کۆمپانیاکەیان بەرێژەی شەس ملیار دۆلار لە فرۆشی وەرزی چوارەمیدا، بەهۆی بەردەوامبوونی لەکارکەوتنی بەشێک لە ئامێرەکان و کێشە جیهانییەکانییەوە بووە.

ئاماژەی بەوەشدا، لە ئەنجامی بەردەوامبوونی لەکارکەوتنی بەشێک لە ئامێرەکان، پشکی کۆمپانیای ئەپڵ بە رێژەی ١.٨٪ دابەزیوە وبە تۆمار کردنی ١٤٩.٨٠ دۆلار بەهای بازاڕی کۆمپانیاکە گەیشتووەتە دوو ترلیۆن و ٤٨ ملیۆن دۆلار.

لەبەرامبەردا، کۆمپانیای مایکرۆسۆفت بەرێژەی ٢.٢٪ پشکەکانی زیادیکردووە و ئاستێکی نوێی پێوانەیی بە بەهای ٣٣١.٦٢ دۆلار تۆمار کردووە. بەمەش بە بەهای دوو ترلیۆن و ٤٩ ملیۆن دۆلار بەهای بازاڕی زیادی کردووە.

ئەمە لەکاتێکدایە، ئەمساڵ پشکەکانی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت بە رێژەی ٤٩٪ بەرزبووەتەوە و لەبەرامبەریشدا کۆمپانیای ئەپڵ بەرێژەی ١٣٪ بەهای پشکەکانی لەدەستداوە.


کـ ، ئـ













گەلەری