میدیاکان بڵاویانکردەوە، بۆریس جۆنسن، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا هۆشداری لە خیرا داڕمانی جیهان دەدات بەهۆی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەواوە و جەختی لەوەشکردەوە بەهەمان دەردی ئیمپراتۆریەتی رۆمانی دەچێت.
سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لەگەڵ چەند سەرکردەیەکی جیهاندا لەکۆبوونەوەی وڵاتانی جی ٢٠دا تاوتوێی هەوڵەکانی رێگریکردن لە گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوای کردووە و بەپێویستی زانیووە.
ئاژانسی رۆیتەرز
لەزاری جۆنسنەوە بڵاویکردەوە، ''شارستانیەتی جیهان لەوانەیە بەهەمان شێوەی ئیمپراتۆریەتی
رۆمانی بەخێرایی داڕمێت، ئەگەر هەنگاوی بەپەلە نەنرێت.
باسی لەوەشکردووە،
نەوەی داهاتوو دووچاری برسیەتی و پشێوی و کۆچی بەکۆمەڵ دەبنەوە ئەگەر گۆڕانکاری کەشوهەوا
چارەسەر نەکرێت.
ئەمە لەکاتێدایە،
ئەمڕۆ وڵاتانی جی ٢٠ کۆدەبنەوە و رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا میواندارییان دەکات و
تیایدا تاوتوێى چوار دۆسیە دەکرێت و گرنگترینیان کۆرۆنا و کەشوهەوایە.