سەردێڕ:

لە کردنەوەى بازاڕدا نرخى دوو دراو دابەزین

AM:11:21:30/10/2021

29568 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ شەممە، لەکاتی کردنەوەی بازاڕدا لە ھەرێمی کوردستان ١٠٠ پاوەن بە ٢٠١ هەزار دینار مامەڵەی پێوە کراو بەمەش بەراورد بە دوێنێ دوو هەزار لە نرخەکەی دابەزی. هاوکات، بەهای تمەن بەرامبەر دۆلار هەزار تمەن دابەزی.


لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ ھەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی بەجێگیری ماوەتەوە.

ساڵی رابردوو، حکومەتى عێراق گۆڕانکاری کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوی لە ١١٨ ھەزاردینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.

نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:

١٠٠یۆرۆ بە ١٧١ ھەزار دینارە.

١٠٠پاوەن بە ٢٠١ ھەزار دینارە.

١٠٠دۆلار بە ٩٠٠ لیرەی تورکی.

١٠٠دۆلار بە دوو ملیۆن و ٧٠٥ هەزار تمەنی ئێرانی.













گەلەری