سەردێڕ:

یوتیوبەرە عێراقییەکە هۆکاری پشت ڤیدیۆکانی ئاشکرا دەکات

PM:09:31:21/07/2021

41028 جار خوێندراوەتەوە

یوتیوبەرە عێراقییەکە رایگەیاند، ئامانجم ئەوەنییە بڕۆم بۆ ئەمریکا، بەڵکو تەنها دەمەوێت دەنگم بە جیهان بگات.


عەلی عادل، یوتیوبەری ناسراوی عێراقی لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی سکای نیوزی عەرەبی رایگەیاند، "مەبەست لە گرتەڤیدیۆکانم ئەوەنییە گەشت بۆ ئەمریکا بکەم، بەڵکو دەمەوێت لەم رێگەیەوە دەنگم بە جیهان بگات".

ئاماژەی بەوەشدا، لە ئێستا هەست بەوەدەکات بەرپرسیارێتییەکەی گەورەتربووە، هەربۆیە پێویستە زیاتر قوڵتربێتەوە و هەست بە ئازاری عێراقییەکان بکات.

دەشڵێت، "داوکارم خوا سەرکوتوومان بکات، تا باشتر دەنگمان بە جیهان بگەیەنین و عێراق بکەینە باشترین وڵات".

لەماوەی رابردوودا لە ڤیدیۆیەکیدا، عەلی عادل پەیامێکی ئاراستەی جۆ بایدنی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا کردوو و تیایدا هەڕەشەی "خۆفڕێدانی لەسەربانی خانووەکەی خۆیانەوە کرد" ئەگەر جۆ بایدنی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا وەڵامی نەداتەوە.

لەوەڵامی گرتە ڤیدیۆکەی عەلیدا، جۆ هوود یاریدەدری کاروباری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی نزیک رایگەیاند، "لەئێستادا بەهۆی دۆخی کۆرۆناوە ناتوانن بانگهێشتی ئەمریکات بکەین، بەڵام بەڵێن بێت هەرکات سەردانی عێراقم کرد ئەوکاتە بەیەکەوە "سەروپێ" دەخۆین.

عەلیش لەوەڵامدا، بەتوڕەییەوە پەیامێکی دیکەی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، "جا من سەروپێم بۆچییە هەر نایخۆم."

دواتر، پاش ئەوەی عەلی عادل هەڕەشەی خۆفڕێدانی لە سەربانی خانووەکەی خۆیان کرد و وتبووی ئەگەر بێت و سەرۆکی ئەمریکا بەدەم داواکارییەکانییەوە نەچێت خۆی فڕێدەداتە خوارەوە رایگەیاند، "مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشوازی لێکردم وپێی وتم ئازادبە لە رەخنەگرتن بە هەرشێوازێک کە تۆ بتەوێ". دەشڵێت، "کازمی کڵاوێکی کردەسەرم".

منداڵەکە ناوی عەلی عادلە و یوتیوبەرێکی دیاری عێراقە، لە نێو تۆڕی کۆمەڵایەتی یوتوبدا بەوە ناسراوە کە زۆربەی کات پەیامەکانی ئاڕاستەی بەرپرسانی ئەمریکا دەکات و تیایدا داوایان لێدەکات هاوکاری گەلی عێراق بکەن لە چارەسەرکردنی گیرگرفتەکانی ژیانیاندا.













گەلەری