سەردێڕ:

نرخی زێر لە بازاڕەکانی جیھان و ھەرێم دابەزی

AM:10:20:30/10/2021

35532 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ شەممە، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە ھەزار و ٧٨٣ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت، یەک گرامیش بە ٥٧ دۆلار و ٣٤ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت. بەمەش بەراورد بە دوێنێ نرخی یەک ئۆنسە زێڕ ١٣ دۆلار و نرخی یەک گرام ٤٢ سەنت دابەزیوە.


ھاوکات، نرخی یەک کیلۆگرامیش بە ٥٧ ھەزار و ٣٤٣ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەمەش ٤٢١ دۆلار لە نرخەکەی دابەزیوە.
نرخی زێڕ لە بازارەکانی ھەرێمدا دوو ھەزار دینار دابەزیوە و بەم جۆرەیە:
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣١٨ ھەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٧١ ھەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٢٤ ھەزار دینارە.
لەماوەی رابردوو، نرخی ئۆنسەیەک زێر لە جیھاندا ھەزار و ٨٠٠ دۆلاری تێپەڕاند بەھۆی ناجێگریی و دابەزینی دۆلار لە بانکی ناوەندی ئەمەریکادا. ھاوکات، گرێبەستەکانی ئەمەریکا لە زێڕدا ٠،٧٪ بەرزبووە و نیشاندەری دۆلاریش ٠،١٪ دابەزی لە مامەڵەکانی کۆتایی ھەفتەدا.













گەلەری