سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. پۆلیسی ئەڵمانیا تەرمی کۆچبەرێکی عێراقی دۆزییەوە

AM:08:59:30/10/2021

17224 جار خوێندراوەتەوە

پۆلیسی ئەڵمانیا رایگەیاند، تەرمی کۆچبەرێکی عێراقی لە بارهەڵگرێکدا دۆزیوەتەوە کە ٣٠ کۆچبەری دیکەی لە سنوری پۆڵەنداوە بردووەتە ناو ئەو وڵاتەوە.


پۆلیسی ئەڵمانیا لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرای کرد، کۆچبەرە عێراقییەکە لە سنوری پۆڵەنداوە چووەتە ناو خاکی ئەو وڵاتەوە و تەمەنی ٣٢ ساڵە و تەرمەکەیان لە دەرەوەی شارۆچکەی شویبستاڵ لە ساکسۆنیا لەناو بارهەڵگرێکدا دۆزیوەتەوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، شۆفێری بارهەڵگرەکە بەرەگەز تورکە و تەمەنی ٤٨ ساڵە و سەرەتا هەڵهاتووە، بەڵام دواتر لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراوە.

راگەیەنراوەکەی پۆلیسی ئەڵمانیا ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو کۆچبەرە عێراقیە لەگەڵ ٣٠ کۆچبەری دیکە لەناو بارهەڵگرکەدابووە، بەڵام هیچ وردەکارییەکی دیکەی لەبارەی کۆچبەرەکانەوە ئاشکرا نەکردووە.

ئەمە لەکاتێکدایە، دوێنێ کۆچبەرێکی کوردی دانیشتووی هەرێم کە تەمەنی ٢٥ ساڵە و ماوەی دوو هەفتەیە هەرێمی بەجێهێشتووە لەسەر سنورى بیلاڕوسیا و پۆڵەندا گیانیلەدەستدا و کەسوکارەکەشی دەڵێن، نەخۆشبووە و بەهۆی نەمانی دەرمانەوە گیانی لەدەستداوە.


کـ ، ئـ













گەلەری