سەردێڕ:

هەوڵى ژەهرخواردکردنى کاندیدێکى دەرچووى هەڵبژاردن درا

AM:08:34:30/10/2021

27984 جار خوێندراوەتەوە

هەوڵى ژەهرخواردکردنى کاندیدێکى سەربەخۆى دەرچووى هەڵبژاردنە پێشوەختەکەى عێراق درا و بەهۆیەوە کوڕێکى گیانیلەدەستدا.


میدیاکانى عێراق چەند وێنەیەکیان بڵاوکردەوە کە تیایدا کاندیدێکى سەربەخۆى دەرچوو لە پارێزگاى بابل تەرمێکى هەڵگرتووە و ئاماژەیان بەوە کرد کە ئەوە تەرمى کوڕەکەیەتى کە لە هەوڵێک بۆ ژەهرخواردکردنى ئەو کاندیدە دەرچووە گیانیلەدەستداوە.

بەگوێرى هەواڵى ئەو میدیایانە و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان یاسر حوسەینى کاندیدى دەرچووى سەربەخۆ لە هەڵبژاردنە پێشوەختەکەى عێراق لە بازنەى باکورى پارێزگاى بابل بەهۆى ئەوەى هەوڵى ژەهرخواردکردنى دراوە کوڕێکى بەناوى محەمەد مەهدى گیانیلەدەستدا و هاوسەر و منداڵەکانى تریشى دۆخى تەندروستییان خراپە و رەوانەى نەخۆشخانە کراوون.













گەلەری