AM:08:09:30/10/2021
14176 جار خوێندراوەتەوە
ئەمڕۆ شەممە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕی نەوتی جیھانیدا بە ٨٣ دۆلار و ٧٢ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەمەش بەراورد بە دوێنێ ٧١ سەنت لە نرخەکەی دابەزی.
نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ٨٣ دۆلار و ٥٧ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
بەگوێرەی پێشبینییەکان لەمساڵدا بەراورد بە ساڵی رابردوو، خواست لەسەر نەوت زیاد دەکات و بۆ ٩٦ ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرز دەبێتەوە.
پێشتر، ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق ئاماژەی بەوەکردبوو، "نرخی ھەر بەرمیلێک نەوت بۆ ١٠٠ دۆلار بەرزدەبێتەوە، بەڵام بەردەوام نابێت."