سەردێڕ:

بڵاوبوونەوەى ڤیدیۆى ئاهەنگێک لە عێراق کە بوک و زاوا کوڕ بوون کاردانەوەى لێکەوتەوە

PM:11:04:29/10/2021

36376 جار خوێندراوەتەوە

لەچەند رۆژی رابردووودا گرتە ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبوەوە، کە تێیدا گەنجێکی عێراقی خەڵکی شاری کەربەلا دەردەکەوێت بەجلی بوکێنی و ڕۆڵی بووک دەبینێت لە ئاهەنگێکی ژنهێناندا.


گرتە ڤیدیۆکە کاردانەوەیەکی زۆرى لێکەوتەوە و بەجۆرێک هەندێ کەس ئەم کارەیان وەک هاوڕەگەزبازى ناوبرد و داوایان کرد توندترین سزا بدرێن بەتایبەت ئەنجامى کارەکە لەشاری کەربەلا کە ناوچەیەکی پیرۆزە لەلای شیعەکان.

لەبارەى رووداوەکە شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەى بەوە کرد، لە تۆڕە کۆمەڵایەتێیەکاندا هەواڵێکی ناڕاست بڵاوکرایەوە گوایە حاڵەتی ڕەگەزبازی و نامۆ لەنێو گەنجاندا دروست بووە، بەڵام دوای لێکۆڵینەوەکان دەرکەوتوە ئەوحاڵەتە تەنها بۆ گالتەکردن ئەنجامدراوە و بەهیچ شێوەیەک لەنێو کۆمەڵگەی عێراقیدا ئەو جۆره گاڵتەکردنانەش رێگەپێدراو نییه کە بۆ مەبەستی سەرنجڕاکێشان بکاربهێنرێت.

شانەکە ئاماژەى بەوە کردووە کە ئەو کارە لەلایەن چەند گەنجێکەوە وەک گاڵتەکردن ئەنجامدراوە و یەکێک لەو گەنجانە جلی بوکێنی لەبەر کردووە و دواتر لەگەڵ کۆمەڵێک گەنجدا بە ئۆتۆمبیلێک بەناو یەکێک لە شەقامەکانی شاری کەربەلا گەڕاوون.

شانەی راگەیاندنی جەنگی عێراق هۆشداری دایە گەنجان لە ئەگەری دووبارەبونەوەی ئەو جۆرە کردارانە کە بەهۆیەوە ڕووبەڕووی رێکاری یاسایی توند دەبنەوە.













گەلەری