دەستەی فرۆکەوانی شارستانی عێراقی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، لە ئێستادا کار بە بڕوانامەی نێوەدەوڵەتی ڤاکسینی کۆرۆنا ناکەن و چاوەڕێی رێنمایی کارکردنی دەکەن.
ئەمڕۆ هەینی، دەستەی فرۆکەوانی شارستانی راگەیەنراوێکی لەبارەی بڕوانامەی نێوەدەوڵەتی ڤاکسینی کۆرۆنا بڵاوکردەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد ' دەستەی فرۆکەوانی شارستانی
عێراقی گەشتیاران و سەرجەم کۆمپانیاکانی فرۆکەوانی لە وڵاتدا ئاگاداردەکاتەوە چاوەڕێی
رێنمایی دەکەن بۆ کارکردن بە بڕوانامەی ڤاکسینی کۆرۆنا".
ئەوەشی خستۆتەروو، لەئێستادا پشت بە پشکنینی (pcr)
دەبەستن کە ٧٢ کاتژمێر تێنەپەڕیبێت بەسەریدا لەکاتی هاتن و رۆیشتنیاندا.