ئاژانسى ئەسوشیتد پرێس بڵاوی کردەوە، رەشەبایەکی بەهێز رووی لە شاری مێلبورن- پایتەختی ولایەتی ڤیکتۆریای ئوسترالیا کردووە و بەهۆی داڕووخانی درەختەکان کە زیانی بەر تاوەرەکان و وایەری کارەبا گەیاندووە زیاتر لە ٤٥٠ هەزار ماڵ بێ کارەبا ماونەتەوە.
ئەمڕۆ هەینی، کۆمپانیای ئیمو-ی ئوستراڵی کە وزەی ئەو وڵاتە بەرێوە دەبات رایگەیاند، رەشابەکە زیانێکی زۆری هەبووە و تەنانەت بەشێك لە کرێکارەکانی کۆمپانیاکەشیان لە پشووی کۆتایی هەفتەدا کارەبایان نەبووە.
باسی لەوەشکردووە، ''بەشێک لە هاوڵاتیانی مێڵبورن
خۆیان ئامادەکردبوو بۆ بەسەربردنی پشووی کۆتایی هەفتە، بەڵام زریانێك رووی لەو شارەکرد
و پشووەکەی لێ تێکدان.''
ئەوەشی خستوتەڕوو، ئەم پشووە بەیەکەمین پشووی
دوای هەڵگرتنی رێکارەکانی کۆرۆنا دادەنرێت.
کۆمپانیای ئیمو ئاماژەی بەوەشکردووە، زیاتر لە
دوو هەزار و ٥٠٠ پەیوەندییان بەهۆی بڕانی کارەبا پێوەکراوە و زۆرترین زیانیش بەر بەشی
گەشتوگوزاری شارەکە گەیشتووە.
راشیگەیاندووە، خزمەتگوزاری ئینتەرنێتی ١٢٥ هەزار
خێزان بڕاوە و کاریان بۆ هەزاران ماڵ کردووە و بەردەوام لە گەیاندنی خزمەتگوزاری و
چاککردنەوەی کارەباکەدان.
هاوکات، کریستی جۆنسن، شارەزاری کەشناسی و بومەلەرزەزانی
ئوستراڵیا رایگەیاند، خێرایی رەشەباکە ١١٧ کیلۆمەتر بووە لەکاتژمێرێکدا و لەبەشی
باشوری مێڵبۆرندا گەیشتووەتە ١٦٥ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.