سەردێڕ:

پزیشك هۆشداری لەبارەی سەرئێشەیەکی مەترسیدارەوە دەدات

PM:12:15:29/10/2021

4204 جار خوێندراوەتەوە

پزیشکی بواری دەمارەکان لە روسیا بەناوی ئیزیتا یەلۆیڤا وتوویەتی، دەکرێت هەندێك نیشانە ئاگادارکەرەوە بن بۆ تووشبوون بە سەرئێشەیەكی مەترسیدار کە دەبێت بەزووترین کات چارەسەر بکرێت.


بەگوێرەی وتەی ئەو پسپۆڕە کە ئاژانسی سپۆتنیك بڵاویکردووەتەوە، سەرئێشەی مەترسیدار بەشێوەی بروسکەیەك وایە، لەگەڵ کۆکە و پژمینیشدا ئازارەکەی زیاتر دەبێت.

دەکرێت ئەم جۆرە سەرئێشەیە تالێهاتن و رەقبوونی مل و شڵەژان و لاوازی تەرکیز و زاکیرە و چەند نیشانەیەکی دیکەی لەگەڵدا بێت.

هەروەها دەکرێت ئەم جۆرە سەر ئێشەیە بۆماوەی مانگێك بخایەنێت کە ئەمەش مەترسیدارە لەسەر تەندروستی و دەبێت بەزووترین کات سەردانی پزیشك بکرێت بۆئەوەی چارەسەر بکرێت.













گەلەری