سەردێڕ:

نرخی دۆلار بەرزبووەوە

AM:09:44:29/10/2021

40816 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ هەینی، لەکاتی کردنەوەی بازاڕدا لە ھەرێمی کوردستان نرخی دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە دیناری عێراقی بەرزبووە و نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی گەیشتە ١٤٨ هەزار دینار، بەمەش بەهای دۆلار بەرامبەر دینار زیاتر لە ٥٠٠ دینار بەرزبووەوە.


لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ ھەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەوەش ٥٠٠ دینار بەراورد بە دوێنێ بەرزبووەتەوە.

ساڵی رابردوو، حکومەتى عێراق گۆڕانکاری کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوی لە ١١٨ ھەزاردینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.

نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:

١٠٠یۆرۆ بە ١٧١ ھەزار دینارە.

١٠٠پاوەن بە ٢٠٣ ھەزار دینارە.

١٠٠ دۆلار بە ٩٠٠ لیرەی تورکی.

١٠٠ دۆلار بە دوو ملیۆن و ٧٠٤ هەزار تمەنی ئێرانی.













گەلەری