سەردێڕ:

ئەمریکا یەکەم پاسپۆرتی بۆ رەگەزی سێیەم دەرکرد

PM:04:35:28/10/2021

10948 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، یەکەم پاسپۆرتی ئەمریکی تایبەت بەو کەسانەی ناچنە خانەی رەگەزی نێر و مێوە دەرچوو.


ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا مانگی حوزەیرانی رابردوو وتی هەڵبژاردەی رەگەزی سێیەم تایبەت بەو کەسانەی ناچنە خانەی رەگەزی نێر و مێوە لە پاسپۆرتی نوێدا بەردەست دەبێت و وڵاتەکانی کەنەدا و ئەڵمانیا و ئوستورالیا و هیندستان بەدوایدا دێن.

ناد پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە ویلایەتە یەکگرتووەکان ئەو هەڵبژاردنە زیاد دەکات بۆ ئەو کەسانەی کە داوای گەشتی ئەمریکا دەکەن یان بەڵگەنامەی کۆنسوڵی بۆ لەدایکبوون لە دەرەوەی وڵات، بە بۆنەی ئەم پاسپۆرتەوە دەمەوێت پابەندبوونی وەزارەتی دەرەوە بۆ برەودان بە ئازادی و کەرامەتی و یەکسانی لە نێوان هەموو خەڵکدا دووپات بکەمەوە."













گەلەری