سەردێڕ:

ڤیدیۆ..لە وتارێکی ١٧ خولەکیدا، بایدن ٢٤ جار ناوی ترەمپ دەهێنێت

PM:01:10:28/10/2021

4784 جار خوێندراوەتەوە

لەچوارچێوەی وتارێکی ١٧ خولەکیدا کە لە ویلایەتی ڤێرجینیا پێشکەشی کرد بۆ پاڵپشتيکردنی کاندیدی دیموکراتەکان بۆ گرتنەدەستی پۆستی حاکمی ویلایەتەکە، سەرۆکی ئەو وڵاتە ٢٤ جار ناوی سەرۆکی پێشوی وڵاتەکەی هێنا و رەخنەی لێگرت.


لە وتارێکی ١٧ خولەکیدا، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمەریکا رەخنەی لە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەو وڵاتە گرت و ٢٤ جار ناوی دەهێنێت.

لە کاتی بەڕێوەچوونی هەڵمەتی بانگەشەکردن بۆ تیری ماکۆڵیف کاندیدی دیموکراتەکان بۆ گرتنە دەستی پۆستی حاکمی ویلایەتی ڤێرجینیا، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمەریکا لەباکوری ئەو ویلایەتە لە نزیک پنتاگۆن وتارێکی پێشکەشکرد و تیایدا بانگەشەی بۆ ماکۆڵیف کرد.

لە وتارەکەیدا، جۆ بایدن، رەخنەی لە دۆناڵد ترەمپ گرت لەبارەی رووداوەکانی سەر کاپیتۆڵ کە لە ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ترەمپ لایەنگرانی هاندا هێرش بکەنە سەر باڵەخانەی کۆنگرێس و بێ بەهاکردنی هەوڵەکانی هەر یەک لە کۆڵن پاوڵ و جۆن مەکین دوای مردنیان لەلایەن دۆناڵد ترەمپەوە.

هەروەها، لە رکابەرییەکی ڤێرجینیادا دژی جۆ بایدن، کۆمارییەکان سەرنجیان خستە سەر ئەو هەنگاوانەی بوونەتە هۆی دابەزاندنی پشتیوانی جەماوەری بایدن لەوانەش کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە ئەفغانستان و دروستبوونی پشێوی لەو وڵاتە و کێشەی سنورەکان لەگەڵ مەکسیک و دووبارە پەرەسەندنی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە ئەمەریکا.


کـ ، ئـ














گەلەری