ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەکاتی کردنەوەی بازاڕدا لە ھەرێمی کوردستان نرخی دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە دیناری عێراقی و تمەنی ئێرانی بەرزبووە و یۆرۆش بەرامبەر دیناری عێراقی نرخەکەی دابەزی.
لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ ھەزار و ٧٥٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەوەش ٢٠٠ دینار بەراورد بە دوێنێ بەرزبووەتەوە. هاوکات، ١٠٠پاوەن بە ٢٠١ ھەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەمەش بەراورد بەدوێنێ دوو هەزار دینار لە نرخەکەی دابەزیوە.
ساڵی رابردوو، حکومەتى عێراق گۆڕانکاری کرد لە
بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوی لە ١١٨ ھەزاردینارەوە بەرزکردەوە بۆ
١٤٥ ھەزار دینار.
نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم
شێوەیەیە:
١٠٠یۆرۆ بە ١٧١ ھەزار دینارە.
١٠٠دۆلار بە ٩٠٠ لیرەی تورکی.
١٠٠دۆلار بە دوو ملیۆن و ٧٠٥ هەزار تمەنی ئێرانی،
بەمەش بەراورد بە دوێنێ هەزار تمەن لە نرخی دۆلار بەرزبووەتەوە.