سەردێڕ:

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان و هەرێم بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە

AM:09:47:28/10/2021

15868 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە ھەزار و ٨٠١ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت، یەک گرامیش بە ٥٧ دۆلار و ٩٢ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەمەش بەراورد بە دوێنێ نرخی یەک ئۆنسە زێڕ ١٥ دۆلار و نرخی یەک گرام زێڕ ٤٦ سەنت بەرزبووەتەوە.


ھاوکات، نرخی یەک کیلۆگرامیش بە ٥٧ ھەزار و ٩٢٧ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بەدوێنێ یەک کیلۆگرام زێر ٤٦٤ دۆلار نرخەکەی بەرزبووەتەوە.

نرخی زێڕ لە بازارەکانی ھەرێمدا سێ ھەزار دینار بەرزبووەتەوە و بەم جۆرەیە:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٢٠ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٧٣ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٢٦ ھەزار دینارە.

لەماوەی رابردوو، نرخی ئۆنسەیەک زێر لە جیھاندا ھەزار و ٨٠٠ دۆلاری تێپەڕاند بەھۆی ناجێگریی و دابەزینی دۆلار لە بانکی ناوەندی ئەمەریکادا. ھاوکات، گرێبەستەکانی ئەمەریکا لە زێڕدا ٠،٧٪ بەرزبووە و نیشاندەری دۆلاریش ٠،١٪ دابەزی لە مامەڵەکانی کۆتایی ھەفتەدا.













گەلەری