سەردێڕ:

نەتەوەیەکگرتووەکان ژمارەی ئاوارەکانى لە جیهان ئاشكرا كرد

AM:09:16:28/10/2021

1684 جار خوێندراوەتەوە

نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند، بەهۆی جەنگ و ناکۆکییە چەکدارییەکانەوە ژمارەی ئاوارەکان لە جیهاندا بەرزبووەتەوە بۆ ٤٨ ملیۆن کەس.


سیسیلیا هیمینس بڕیاردەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە دۆسییەی ئاوارەکان رایگەیاند، ژمارەی ئاوارەکان لە جیهاندا بەرزبووەتەوە بۆ ٤٨ ملیۆن ئاوارە. دەشڵێت، "ئەمە ژمارەیەکی پێوانەیی نوێیە لە تۆمارکردنی رێژەی ئاوارەکان لە جیهاندا".

ئاماژەی بەوەشدا، هۆکاری ناچارکردنی خەڵک بۆ جێهێشتنی ماڵ و ژیانیان ناکۆکی ئەو ململانێیانەن کە بە زەبری چەک یەکلایی کراونەتەوە و توندوتیژی لێکەوتووەتەوە.

دەشڵێت، لە دۆخی ئاڵۆزبوونی رووداوەکان و توندبوونی گرژییەکان رەچاوکردنی مافەکانی مرۆڤ و یاسا نێودەوڵەتیەکانی تایبەت بە مرۆڤ و مافەکانی لەبەرچاو ناگیرێن.

سیسیلیا هیمینس ئەوەشی خستەڕوو، ململانێکان و مامەڵەکردن بەشێوەیەکی توندوتیژ بەهۆی رووداوە سروشتییەکانەوە رێژەکەی بەرزدەبێتەوە و دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ژمارەی ئاوارەبوونی خەڵک، هەروەکچۆن سەرهەڵدانی کۆرۆنا لەسەرەتای ٢٠٢٠ کاریگەری هەبووە لەسەر بەرزکردنەوەی رێژەی ئاوارەبوون.


کـ ، ئـ













گەلەری