سەردێڕ:

لە کۆتایی ھەفتەدا نرخی نەوت دابەزی

AM:08:14:28/10/2021

3244 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕی نەوتی جیھانیدا بە ٨٣ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەمەش بەراورد بە دوێنێ دوو دۆلار و ٩٤ سەنت دابەزیوە.


نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ٨١ دۆلار و ٢٦ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
بەگوێرەی پێشبینییەکان لەمساڵدا بەراورد بە ساڵی رابردوو، خواست لەسەر نەوت زیاد دەکات و بۆ ٩٦ ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرز دەبێتەوە.
پێشتر، ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق ئاماژەی بەوەکردبوو، "نرخی ھەر بەرمیلێک نەوت بۆ ١٠٠ دۆلار بەرزدەبێتەوە، بەڵام بەردەوام نابێت."












گەلەری