سەردێڕ:

ئەمەریکا؛ زیاتر لە ٦٠٠ هەزار ماڵ کارەبایان بڕا

PM:10:38:27/10/2021

4380 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی هەڵکردنی گەردەلولێکی بەهێزەوە کە باکوری خۆرهەڵاتى ئەمەریکای گرتەوە، زیاتر له ٦٠٠ هەزار ماڵ بێ کارەبا ماونەتەوە.


ویلایەتی ماستاتشۆستس لە ئەمەریکا زۆرترین زیانی بەرکەوتوه کە بەهۆی ئەو گەردەلولەوە زیاتر له ٤٦٦ هەزار ماڵ لە ڕۆژی چوارشەممەوە بێ کارەبا بوون.

هاوکات بەرپرسانی بواری کەشناسی ڕایانگەیاند، دۆخەکە لە مەترسیدایە و ئەو گەردەلول و ڕەشەبا بەهێزە توانی چەندین دار ودرەختی بەهێزیش لەبن دەربهێنێت و هۆشداریشیدا لە دەرچونی هاوڵاتیان لە ماڵەکانیان.

بێحگە لە ماستاتشۆستس، ویلایەتی ڕۆد ئەیلاندیش زیانێکی گەورەی بەرکەوت ونزیکەی ٩١ هەزار ماڵ کارەبایان نەماوە.













گەلەری