سەردێڕ:

لەدواى هەژمارى دەستى دەنگەکان کورسییەکانى ئەم لایەنە سیاسییە زیادى کرد

PM:06:23:27/10/2021

76032 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێکی سیاسی ڕایگەیاند، لەدوای هەژماری دەستى دەنگەکانى هەڵبژاردنى پەرلەمانی عێراق، کورسییەکانى ڕەوتى سەدر بۆ ٧٤ کورسی بەرزبوەوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە، چاوگێکى سیاسی بە ئێن ئاڕتی ڕاگەیاند، دوای هەژمارکردنی دەنگەکان بەشێوەیەکی دەستی، ژمارەی دەنگەکانی ڕەوتی سەدر بەرزبوەوە بەجۆرێک لە ٧٣ کورسی بوو بە ٧٤ کورسى .

باسیشی لەوەکرد، بورهان مەعموری توانی سەرکەوتن بەدەستبهێنێت ئەمەش لەدوای هەژماری دەنگەکان بەشێوەیەکی دەستی.

ئاماژەیشی بەوەدا، ڕەوتی سەدڕ لە پارێزگای بابل چەند تانەیەکی دیکەی پێشکەش بە کۆمسیۆن کردوە و لەچاوەڕوانی ئەنجامەکاندایە.

رۆژی ١٠ی ئەم مانگە، لەسەرانسەری عێراقدا هەڵبژاردنی پێشوەختە بەڕێوەچوو، دواتریش کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، "تەواوی بەراوردکاری ژماردنی دەنگە دەستیی و ئەلیکترۆنییەکان هاوتابوون".













گەلەری