سەردێڕ:

هەسارەی شیرەخۆرە ٤٠٠ ساڵی تیشکی لە زەوییەوە دوورە

PM:03:17:27/10/2021

4660 جار خوێندراوەتەوە

گەردونناسان بچووکترین هەسارەیان لە رووی تەمەنەوە دۆزییەوە کە لە قەبارەدا کەمێک لە هەسارەی موشتەری گەورەترە و ٤٠٠ ساڵی تیشکی لە زەوییەوە دوورە.


رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویکردەوە، هەسارەکە ناوی 2M0437b و تەمەنی تەنها چەند ملیۆن ساڵێکە و گەردونناسان لەو باوەڕدان کەمێک لە هەسارەی موشتەری کەمترە.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشداوە، تیمی لێکۆڵینەوەکە لە کۆمەڵی زانا پێکهاتووە بە سەرپەرشتی ئێرک جایدۆس و بەڕابەرایەتی زانکۆی هاوای ئەمریکی سەرقاڵی توێژینەوەکەبوون.

تیمی توێژینەوەکە ئاشکرایان کردووە، هەسارەی 2M0437b هێشتا لەسەرەتاکانی تەمەنیدایە و بەهۆی دەرکردنی ئەو گازانەی لە کاتی دروستبووونیەوە لە پێکهاتەکەیدا بوونیان هەیە، هێشتا گەرمە.

زانایان ئاماژەیان بەوەداوە، پلەی گەرمی هەسارەکە هاوشێوەی پلەی گەرمی گڕکانی Kīlauea یە.

ئێرک جایدۆس، سەرۆکی تیمی توێژینەوەکە و نووسەری سەرەکی توێژینەوەکە رایگەیاند، ئەم دۆزینەوەیە چاوەڕواننەکراوبوو دەتوانن لە رێگەی تەلیسکۆبەوە چاودێری بکەن.

دەشڵێت، لە رێگەی شیکارکردنی ئەو تیشکەی لە هەسارکەوە دەردەچێت دەتوانرێت چۆنییەتی دروستبوون و پێکهاتن و هەندێ وردەکاریی دیکە بزانرێت.

ئەمە لەکاتێکدایە، بۆ یەکەمجار زانایان لە ساڵی ٢٠١٨ەوە لە رێگەی تەلیسکۆبی سوباروەوە توانییان تێبینی هەسارەک بکەن و بیخەنە ژێر چاودێرییەوە کە ٤٠٠ ساڵی تیشکی لە زەویەوە دوورە.

كـ، ئـ













گەلەری