ئەمڕۆ چوارشەممە، لەکاتی کردنەوەی بازاڕدا لە ھەرێمی کوردستان نرخی دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە دیناری عێراقی دابەزی و و لیرەی تورکی بەرزبووەوە.
لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ ھەزار و ٥٥٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەوەش ٢٠٠ دینار بەراورد بە دوێنێ دابەزیوە و ٤٠٠ دیناریش بەراورد بە دوو رۆژ بەر لە ئێستا دابەزیوە.
ساڵی رابردوو،
حکومەتى عێراق گۆڕانکاری کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوی لە ١١٨
ھەزاردینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.
نرخی دراوەکانی
دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:
١٠٠یۆرۆ بە ١٧١
ھەزار دینارە.
١٠٠پاوەن بە ٢٠٣
ھەزار دینارە.
١٠٠ دۆلار بە ٩٠٠
لیرەی تورکی.
١٠٠ دۆلار بە
دوو ملیۆن و ٧٠٤ هەزار تمەنی ئێرانی.