سەردێڕ:

حکومەتی عێراق زانیاری نوێ لەسەر پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران لە بودجەی ساڵی داهاتوودا ئاشکرا دەکات

PM:09:23:26/10/2021

3016 جار خوێندراوەتەوە

راوێژکاری دارایی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، لە بودجەی ساڵی داهاتوودا شوێنی تایبەت بە پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی تێدایە، بە رەچاوکردنی پسپۆڕییەکان و پسپۆڕییە دەگمەنەکان و گرنگەکان بۆ کاروباری دەوڵەت.


ئەمڕۆ سێشەممە، مەزهەر محەمەد ساڵح راوێژکاری دارایی مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ میدیا عێراقییەکان باسی لەوەکردووە، لە بودجەی ساڵی ٢٠٢٢دا بڕگەی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی لەخۆی گرتووە.

راوێژکاری دارایی مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، بەپێی یاسا بەردەستەکان؛ پیشەکانی وەکو پزیشیکیی و تەندروستییەکان لە ئێستادا لە پێشینەوەن بۆ دامەزراندیان و دەزگاکانی دەوڵەت پێویستیان بە کاری پیشەیی جیاواز هەیە وەکو مامۆستای زانکۆ و پسپۆڕیەکانی توانای مرۆیی و چەند پسپۆڕییەکی تر.

باسی لەوەشکردووە، پێویستیشە بەیاسایەکی تر ئە وپسپۆڕییانە لەناو دەزگاکانی دەوڵەتدا بکرێنەوە.

مەزهەر محەمەد ساڵح ئەوەشی خستوەتەڕوو، بەرزبوونەوەی نرخی نەوت کاریگەری لەسەر کەمکردنەوەی کورتهێنانی بودجە هەبووە و پڕۆژەکان بەگەڕخراونەتەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، لە مانگی ئابی ئەمساڵدا، عەلی عەلاوی وەزیری دارایی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، وەزارەتی دارایی لە هەوڵی ئەوەدایە پێش ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٢ رەوانەی پەڕلەمان بکات بۆ ئەوەی دەنگی لەسەر بدرێت.








گەلەری