سەردێڕ:

دادگای عێراق بەھۆی گەندەڵییەوە سزای بەرپرسێکی عێراقیدا

PM:04:16:26/10/2021

2524 جار خوێندراوەتەوە

دادگای تاوانەکانی بابل، بڕیاریدا بە زیندانیکردنی بەرپرسێکی پارێزگاکە بۆ ماوەی پێنج ساڵ ویەک مانگ بەھۆی وەرگرتنی بەرتیلەوە لەکۆمپانیایەکی بیانی.


پەیامنێری ئین ئاڕتی ڕایگەیاند، دادگای تاوانەکانی بابل ولەسەر سکاڵای دەستەی دەستپاکی عێراق بڕیاری زیندانیکردنی بۆ ماوەی پێنچ ساڵ ویەک مانگ بەسەر بەڕێوبەری ئیدارەی یاسایی لە دیوانی پارێزگای بابل داوە.
ڕوونیشیکردەوە، ئەم بڕیارە دوای ئەوە دێت، ئەو بەرپرسە بەرتیلی لە کۆمپانیای میدیکای ئیتالی وەرگرتوە لە بەرامبەر بەڕێوبەردنی گرێبەستێک لەنەخۆشخانەی ڕەنین لەو شارەدا.













گەلەری