سەردێڕ:

یەکگرتنى دوو فراکسیۆنى گەورەى سوننەکان ئاشکرا دەکرێت

PM:03:40:26/10/2021

11736 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێکی سیاسی ئاشکرایکرد، لەئێستادا گفتوگۆیەکی گەرم لەئارادایە لەنێوان دوو فراکسیۆنى گەورەی سوننەکانی عێراق (تەقەدوم) بە سەرۆکایەتی محەمەد حەلبوسی و (عەزم) بەسەرۆکایەتی خەمیس خەنجەر، بەپێی زانیارییەکانیش گەیشتونەتە قۆناغی یەکگرتنى دوو فراکسیۆنەکە.


چاوگەکە ئاشکراى کرد، هەر یەک لە هاوپەیمانیەتی (تەقەدوم و عەزم) بەشێوەیەکی فەرمی واژۆیان لەسەر ئەوە کردوە کەوا بەشێوەیەکی فەرمی لەنێو پەرلەمانی عێراقدا ببن بەیەک کوتلە و یەکبگرن، دواتریش لەگەڵ چەند لایەنێکی دیکەی سوننەدا بۆ ئەو مەبەستە و لەژێر چەتری هاوپەیمانی یەکگرتووی سوننەکاندا گفتوگۆ دەکەن و کۆ دەبنەوە.

ئەو چاوگە ئاماژەى بەوە کردووە، کۆبونەوەی هەردوو لایەنی (تەقەدوم وعەزم) لە عەممانی پایتەختی ئوردن بەڕێوە چووە، بۆ تاوتوێکردنی پرسی دابەشکردنی پۆستە حکومییەکان لەنێویاندا پۆستی سەرۆکی پەرلەمان و٦ پۆستی دیکە.

باسیشیان لەوە کرد، یەکخستنەوەی ماڵی سوننەکان بەشێوەیەکی سەرەکی و بەپلەی یەکەم بەهەوڵی تورکیا بووە، چونکه پێش ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بەجیا لەگەڵ هەریەک لە محەمەد حەلبوسی و خەمیس خەنجەر کۆبوەتەوە.

هاوپەیمانی (تەقەدوم) بەسەرۆکایەتی محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پێشوی پەرلەمانی عێراق لەپلەی دووەمدایە وتوانی ٣٨ کورسی پەرلەمان بەدەستبهێنێت ولەمدواییەدا ٥ پەرلەمانی سەربەخۆ پەیوەندییان بەڕیزەکانییەوە کرد بەو هۆیەش بوون بە ٤٣ کورسی.

بەڵام هاوپەیمانی (عەزم) بەسەرۆکایەتی خەمیس خەنجەر کە خاوەنی ١٦ کورسی پەرلەمانە لەدواییدا ٥ ئەندامی دیکە پەیوەندیان بەریزەکانییانەوە کرد و بوون بە ٢١ ئەندام.













گەلەری