سەردێڕ:

بانکی ناوەندی ھەنگاوێکی نوێی بۆ جێگیرکردنی نرخی دۆلار گرتە بەر

PM:02:37:26/10/2021

62464 جار خوێندراوەتەوە

بانکى ناوەندى عێراق بۆ زیاتر جێگیرکردنى نرخى دۆلار، فرۆشى دۆلارى بۆ زیاتر لە ١٨٣ ملیۆن دۆلار بەرزکردەوە.


ئەمڕۆ سێشەممە، بانکى ناوەندى عێراق بەرێژەى ٧٧,٦٧% فڕۆشى دۆلارى بەرزکردەوە و گەیشتە ١٨٣ ملیۆن و ٥١٣ هەزار و ٥٧٢ دۆلار.

بەگوێرەى راگەیەندراوى بانکەکەش هەر دۆلارێک بە ١٤٦٠ دینار فڕۆشراوە.

لە راگەیەندراوەکەدا روونکراوەتەوە، بانکى ناوەندى لەو بڕە پارەیە ١٣٤ ملیۆن و ٤٣٣ هەزار و ٥٧٢ دۆلارى بەشێوەى حەواڵە فڕۆشتووە و ٤٩ ملیۆن و ٨٠ هەزار دۆلارى ترى بەشێوەى فڕۆشتنى راستەوخۆى نەقدى فرۆشتووە.

ساڵی رابردوو، حکومەتى عێراق گۆڕانکاری کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوی لە ١١٨ ھەزاردینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.













گەلەری