سەردێڕ:

سەدر شێوەی حکومەتی داهاتوو رادەگەیەنێت

AM:11:53:26/10/2021

5676 جار خوێندراوەتەوە

لە تویتێکدا موقتەدا سەدری رێبەری رەوتی سەدر شێوەی حکومەتی داهاتووی عێراق رادەگەیەنێت و دەڵێت، "حکومەتی داهاتوو بەپێی یاسا کارەکانی دەکات."


لە تویتێکدا ئەمڕۆ سێشەممە، موقتەدا سەدری رێبەری رەوتی سەدر بڵاویکردووەتەوە دەڵێت، "سیاسەتی داهاتوومان مامەڵەکردنی توندە بەپێی یاسا، دژی هەموو ئەو کەسانەی لە یاسا دەردەچن"، باسی حکومەتی داهاتووی عێراق دەکات و دەڵێت، "حکومەتی داهاتوو بەپێی یاسا کارەکانی دەکات."

سەدر لە نموونەی ئەو کارانەی بە دەرچوون لە یاسا ناوی بردووە و دەڵێت، "روبەڕوی دەبینەوە"، باس لە "دەستدرێژیکردنە سەر موڵک و ماڵی حکومەت" دەکات لەلایەن هاوڵاتیان و هەریەکە لە "دەستدرێژیکردن و بەکارهێنانی نایاسایی ئاو و تۆڕەکانی کارەبا، شەقام و شۆستە و شوێنە گشتییەکان، سەرپێچی هاتوچۆ، یان تەقەکردنی هەڕەمەکی لە ئاهەنگ و بۆنەکاندا" بە نایاسایی داناوە، هاوکات، باس لە "پێدانی بەرتیل و گرانکردنی نرخی شتومەک لە بازاڕەکاندا و چەند کارێکی دیکەش دەکات.

رێبەری رەوتی سەدر لە درێژەی تویتەکەیدا باسی لەوەشکردووە، "بە سەرجەم توانایەکەوە روبەڕوی هەموو سەرپێچییەک دەبینەوە و رایاندەگرین."

موقتەدا سەدر؛ لە عێراقدا خاوەنی گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمانییە تاوەکو ئێستا، رەوتەکەی لەم هەڵبژاردنەی کۆتایی پەرلەمانی عێراقدا ٧٣ کورسی پەرلەمانی بەدەستهێنا.













گەلەری