سەردێڕ:

کەشناسى عێراق: پێشبینى دەکرێت لەسبەینێوە بارانبارین دەستپێبکات

AM:10:17:26/10/2021

40024 جار خوێندراوەتەوە

دەستەى کەشناسى عێراق رایگەیاند "پێشبینى دەکرێت لەسبەینێوە بارانبارین دەستپێبکات".


ئەمڕۆ سێشەممە، دەستەى کەشناسى عێراق لە راگەیەندراوێکدا پێشبینییەکانى بۆ کەشوهەواى سێ رۆژى داهاتوو راگەیاند و بەگوێرەى راگەیەندراوەکە لەسبەینێوە لە ناوچەکانى هەرێمى کوردستان پێشبینى دەکرێت کە بارانبارین لە ناوچە جیاوازەکان دەستپێبکات.

پێشتر عامر جابرى، بەڕێوبەرى راگەیاندن لە دەستەى کەشناسى لە لێدوانێکى بۆ ئاژانسى هەواڵى عێراقییە رایگەیاند "کۆبوونەوەى لایەنە پەیوەندیدارەکانى حکومەت بۆ تاوتوێکردنى پێشبینییەکانى وەرزى داهاتووى بارانبارین بەردەوامە و تائێستا هیچ بەرچاوڕونییەکى تەواوەتى نییە لەبارەى ئەوەى کە وەزرى زستانى ئەمساڵ پڕ باران بێت".

وتیشى "لە چەند رۆژى داهاتوودا راپۆرتێک لەو بارەیەوە بڵاودەکەنەوە".

بەوتەى ئەو بەرپرسەى کەشناسى عێراق لەگەڵ ئەوەدا ساڵێکى باش دەبێت لەرووى بارانبارینەوە.


 













گەلەری