سەردێڕ:

دووبارە نرخی زێڕ بەرزبووەوە

AM:10:02:26/10/2021

35892 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە ھەزار و ٨٠٤ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت، یەک گرامیش بە ٥٨ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەمەش بەراورد بە دوێنێ نرخی یەک ئۆنسە زێڕ حەوت دۆلار بەرزبووەتەوە و بەراورد بە دوو رۆژی رابردووش ١٤ دۆلار زیادیکردووە.


ھاوکات، نرخی یەک کیلۆگرامیش بە ٥٧ ھەزار دۆلارە، بەمەش بەراورد بە دوێنێ نرخی یەک کیلۆگرام زێڕ ٢٥٥ دۆلار بەرزبووەتەوە لە بازاڕەکانی جیھاندا.

نرخی زێڕ لە بازارەکانی ھەرێمدا ھەزار دینار بەرزبووەتە و بەم جۆرەیە:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٢٠ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٧٣ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٢٦ ھەزار دینارە.

لەماوەی رابردوو، نرخی ئۆنسەیەک زێر لە جیھاندا ھەزار و ٨٠٠ دۆلاری تێپەڕاند بەھۆی ناجێگریی و دابەزینی دۆلار لە بانکی ناوەندی ئەمەریکادا. ھاوکات، گرێبەستەکانی ئەمەریکا لە زێڕدا ٠،٧٪ بەرزبووە و نیشاندەری دۆلاریش ٠،١٪ دابەزی لە مامەڵەکانی کۆتایی ھەفتەدا.













گەلەری