سەردێڕ:

وەزارەتى دەرەوەى ئەمەریکا پەیامێکى ئاراستەى عێراق کرد

AM:09:41:26/10/2021

5508 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتى دەرەوەى ئەمەریکا پەیامێکى پیرۆزبایى ئاراستەى گەل و حکومەتى عێراق کرد بەبۆنەى کۆتایهاتنى هەڵبژاردنە پێشوەختەکەى ئەو وڵاتە بە سەرکەوتوویى.


ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتى دەرەوەى ئەمەریکا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کرد "پێشوازى لەو راگەیەندراوە رۆژنامەوانییەى ئەنجومەنى ئاسایشى سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەین لەبارەى هەڵبژاردنە پێشوەختەکەى عێراق کە رۆژى ١٠ى تشرینى یەکەم ئەنجامدرا".

وەزارەتى دەرەوەى ئەمەریکا پیرۆزبایى لە گەل و حکومەتى عێراق دەکات بۆ ئەنجامدانى ئەو هەڵبژاردنە بەشێوەیەکى سەرکەوتووانە لە رووى هونەریى و ئاشتییانە تا ئاستێکى گەورە.

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە "هەڵبژاردنەکە هەلێکى بەخشیوەتە دەنگدەرانى عێراق بۆ دیاریکردنى پاشەڕۆژیان لەرێگەى حکومەتێکەوە کە ئاواژووى خەونەکانیان بکات".

وەزارەتى دەرەوەى ئەمەریکا هاوکات سەرکۆنەى ئەو هەڕەشانەى کرد کە ئاراستەى پەیکى نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق و کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەلبژاردنەکانى عێراق دەکرێت و داواى لە هەمووان کرد "رێز لە سەروەرى یاسا و بێگەردى هەڵبژاردنەکە بگرن".













گەلەری