سەردێڕ:

مایکرۆسۆفت: ھاککەرەکانی روسیا ھێرشیان بۆسەر زینجیرە کۆمپانیاکانی دابینکردن ئەنجامداوە

PM:11:58:25/10/2021

4072 جار خوێندراوەتەوە

ئەوە راگەیەندرا کە ھاککەرانی روسی ھێرشی ئەلیکترۆنیی نوێیان کردووەتە سەر کۆمپانیا تەکنەلۆجیا گەورەکانی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری دابینکردنی ئینتەرنێتی جیھانی.


لەو راگەیەندراوەی کە لە بلۆگی کۆمپانیای مایکرۆسۆفتی ئەمریکییەوە بڵاوکراوەتەوە، تێبینی ئەوە کراوە کە گروپی ھاککەری نۆبیلیەم کە ناوەندەکەیان لە روسیایە و بە ھێرشکانی ساڵی رابردووی سەر نوسینگەکانی حکومەتی ئەمریکا لە رێگەی سۆلار ویندۆزەوە ناسرابوون، ھێرشیان بۆ سەر ئامانجی نوێ ئەنجامداوە.

لەو بارەیەوە تۆم بورت جێگری سەرۆکی بەشەکانی ئاسایشی ئەلیکترۆنی لە کۆمپانیای مایکرۆسۆفت وتی، "کۆمپانیای نۆبیلەم ھەوڵدەدات ھەمان ئەو رێکارەی ھێرشەکانی پێشووی لە رێگەی کردنە ئامانجی ئەو دامەزراوانەی کە بەشێکی دانەبڕاون لە دابینکردنی تەکنەلۆجیای ئینتەرنێتی جیھانی دووبارە بکاتەوە".

بورت، ئەوەشی ئاشکراکرد کە ھاکەرەکانی نۆبیلیەم، لەگەڵ ھێرشکردنە سەر ئەو چینەی کە پاڵپشتی تەکنەلۆجی و خزمەتگوزاری کلاود (هەور) دەبەخشنە ئابۆنەکانیان لە کەرتی ئینتەرنێت، ھێرشی ئەلیکترۆنییان کردووەتە سەر بریکارەکانی دابەشکردن و بەڕێوەبردن و دابینکەرانی خزمەتگوزارییەکانی دیکە ئەنجامداوە.

راگەیەندراوەکەی مایکرۆسۆفت ئەوەشی خستەڕوو، تاوەکو ئێستا نزیکەی ١٤٠ کۆمپانیای تەکنەلۆجی کراوەتە ئامانج و لەمانە ١٤ کۆمپانیایان بەربەستی ئەمنییان بەزێندراوە و ئەوەی ئاشکراکرد، دامەزراوەکانی دەوڵەت لە ئەمریکا و ئەوروپا پێکەوە لە بارەی ئەم ھێرشانە لێکۆڵینەوە دەکەن.

هاوکات، بەرپرسێکی فەرمی ئەمریکا کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی نیویۆرک تایمز لەسەر ئەم پرسە، ھێرشەکانی بە کارێکی رۆتینیی سیخوڕیی بەردەوامی یەکەکانی سەر بە ھەواڵگریی روسیا ناوبرد.













گەلەری