PM:08:02:25/10/2021
4088 جار خوێندراوەتەوە
دوای ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێزێکی سەربازی عەبدوڵا حەمدوک سەرۆکوەزیرانی سودان و ژمارەیەک وەزیری حکومەتەکەیی و چەند بەرپرسێکی باڵای سودانیان دەست بەسەرکرد، سەرۆکی دەستەی فەرمانڕەوای سودان، "باری نائاسایی لە سوداندا راگەیاند."
ئەمڕۆ دووشەممە، عەبدولفەتاح بورهان سەرۆکی دەستەی فەرمانڕەوای سودان لە لێدوانێکیدا بۆ میدیاکان ئاماژەی بەوەکرد، حکومەتی قۆناغی گواستنەوە و ئەنجومەنی باڵای وڵاتەکەی هەڵوەشاندووەتەوە.
لەبارەی پێکهێنانی
حکومەتی داهاتووی ئەو وڵاتەوە، سەرۆکی دەستەی فەرمانڕەوای سودان باسی لەوەشکردووە،
"حکومەتێکی تایبەتمەند پێکدەهێنێت" و پەیمانی پێکهێنانی ژمارەیەکی زۆری
دامەزراوەکانی داوە لەوانە دادگای باڵا، ئەوەشی وتووە، "سودان وابەستەی ئەو ڕێککەوتنە
نێونەتەوەییانە دەبێت کە مۆری کردوون".
ئەمە لەکاتێکدایە، بەرەبەیانی
ئەمڕۆ هێزێکی سەربازی عەبدوڵا حەمدوک سەرۆکوەزیرانی سودان و ژمارەیەک وەزیری حکومەتەکەیی
و چەند بەرپرسێکی باڵای ئەو وڵاتەیان دەست بەسەرکرد، دوا بەدوای رووداوەکەش بەشێک
لە خەڵک بۆ پشتیوانیکردن لە حکومەت و دژی کودەتا نوێیەکە رژانە سەرشەقامەکانی شاری
خەرتومی پایتەخت و گرژی و ئاڵۆزی لێکەوتەوە.