سەردێڕ:

نیشانەیەك لە سەردا ئاماژەیە بۆ کەمیی ڤیتامین D

PM:06:55:25/10/2021

9028 جار خوێندراوەتەوە

ڤیتامینDیارمەتیدەرە بۆ رێکخستنەوەی کالسیۆم و فۆسفات لە جەستەدا، بۆیە کەمیی ئەم ڤیتامینە دەبێتە هۆی تووشبوون بە ئازار لە ئێسکدا، و یەکێك لە نیشانەکانی کەمیی ئەم ڤیتامینەش بریتییە لە ئارەقکردنەوەی سەر.


بەگوێرەی هەواڵێکی پزیشکی ماڵپەڕی "ئێکسپرێس"ی بەریتانی، بەهۆی ئەوەی بڕێکی زۆر لە ڤیتامینDلە خۆرەوە وەرناگیرێت، بۆیە دەبێت لەڕێگەی خواردنەوە وەریبگرین و سیستمێکی خواردنی تەندروست دروست بەکاربهێنین.

ڤیتامینDلە چەند خواردنێکدا هەیە وەك ماسی زەیتی، زەیتی جگەری ماسی، گۆشتی سوور لەگەڵ زەردێنەی هێلکە.

هەروەها تێكچوونی میزاج و لاوازبوونی ماسولکەکان و زیادبوونی کێش بەشێکی دیکەن لە نیشانەکانی کەمبوونەوەی ڤیتامینDلە جەستەدا، ئەگەر زۆر زیاتریش داببەزێت ئەوا دەبێتە هۆی لاوازبوونی سیستمی بەرگری، لە هەمان کاتیشدا زیادەڕۆیی کردن لە وەرگرتنی ئەم تەواوکەرە خۆراکییە زیانبەخشە و نابێت بەبێ ئاگاداری پزیشک بەکاریبهێنن.













گەلەری