ئەمڕۆ دووشەممە، لە کاتی داخستنی بازاڕدا لە ھەرێمی کوردستان ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ ھەزار و ٧٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا، کە بەراورد بە کاتی کردنەوەی بازاڕ نرخەکەى ١٥٠ دینار دابەزیوە.
ساڵی رابردوو، حکومەتى عێراق گۆڕانکاری کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوی لە ١١٨ ھەزاردینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.
نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم
شێوەیەیە:
١٠٠یۆرۆ بە ١٧١ ھەزار دینارە.
١٠٠پاوەن بە ٢٠١ ھەزار دینارە.
١٠٠لیرەی تورکی بە ١٧ ھەزار دینارە.
ئەمە لەکاتێکدایە، هەر ئەمڕۆ بەهای لیرەی تورکی
بەرامبەر دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی و نرخی یەک دۆلار بەرامبەر ٩.٧١٥٠ لیرە لە
بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوە دەکرێت.