سەردێڕ:

لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیریدا شەڕ دروست بوو و چوار کەس کوژران

PM:03:46:25/10/2021

13808 جار خوێندراوەتەوە

لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیریدا لە ریفی حیمس لە سوریا، لە ئەنجامی پەرەسەندنی دەمەقاڵێ لە نێوان دوو خێزاندا بۆ پەلەماردان، چوارکەس کوژران و دووانی دیکە برینداربوون.


ماڵپەڕی وەتەن ئۆن لاین بڵاوی کردەوە، ناکۆکی لە نێوان دوو خێزاندا دروست بووە و دواتر پەرەی سەندووە بۆ پەلاماردان و بەکارهێنانی چەک.

ئاماژەی بەوەشداوە، لەئەنجامی دەسترێژی نێوان دوو خێزانەکە چوار کەس لەهەردوو لا کوژراون کە دووانیان منداڵن و یەکێکیان تەمەنی ١٣ ساڵە.

ماڵپەڕەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، رووداوەکە لە گوندی عەزیزییە لە نزیک پاڵاوگەی حیمس لە ریفی خۆرئاوا روویداوە.

ئاشکرای کردووە، دوای رووداوەکە هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنی روداوەکە و کۆنتڕۆڵی دۆخەکەیان کردووە و لێکۆڵینەوەکان دەستیان پێکردووە.

 


کـ ، ئـ













گەلەری