لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لە تاقیگەی زانکۆی نانجینگ لە رۆژهەڵاتی چین دوو کەس گیانیانلەدەستدا و نۆ کەسی دیکەش برینداربوون.
تەلەفیزیۆنی فەرمی چین بڵاوی کردەوە، بەرپرسانی وڵات سەرقاڵی لێکۆڵینەوەی دۆزینەوەی هۆکاری روودانی تەقینەوەکەن و تا ئێستا ناسنامەی کوژراو و بریندارەکان ئاشکرا نەکراون.
ئاماژەی بەوەشکردووە، تەقینەوەکە لە کۆلیژی
زانستەکانی ماددەکان و تەکنەلۆجیا روویداوە.
زانکۆی نانجینگ تایبەتمەندە لە زانستەکانی فڕۆکەوانی
و گەشتی بۆشایی ئاسمان و زیاتر لە هەزار خوێندکاری بیانی لە بەشەکانی ئەندازیاری و
کار و زمانی چینی دەخوێنن.