دەستەی کەشناسی عێراق رایگەیاند، ئەمرۆ کۆتا ڕۆژی ئەم شەپۆلە گەرمایەیە کە لە چەند رۆژی رابردوودا رووی لە ناوچەکانی عێراق و هەرێم کرد و لە سبەینێوە بە شیوەیەکی بەرچاو پلەکانی گەرمی لە سەرانسەری عێراق دادەبەزێیت.
لەراگەیەندراوێکەی دەستەی کەشناسی عێراقدا
هاتووە، پلەکانی گەرما بە جۆرێک دەبێت کەلە ھەموو شاریک لە نیوان ٣ تا ٥ پلە دادەبەزیت.
دوێنێ، یەکەم رۆژی جەژنی قوربانی ئەمساڵ بوو و
پلەکانی گەرماش بەسێوەیەکی بەرچاو روویان لە بەرزی کردبوو، بە جۆرێک، لە هەندێک
ناوچە گەیشتە سەرو ٥٠ پلەی سیلیزی و لە کەلاریش بەپێی بەڵگەیەک کە بۆ ئێن ئاڕ تی
نێردرابوو، پێوەری گەرما تاوەکو ٥٨ پلەی سیلیزی خوێندووەتەوە.