سەردێڕ:

لیرەی تورکی بەردەوامە لە دابەزین

AM:08:49:25/10/2021

7888 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی سەرۆکی تورکیا بڕیاری دەرکردنی باڵیۆزخانەی ١٠ وڵاتی جیهانی دەرکرد، بەهای لیرەی تورکی بەشێوەیەکی بەرچاو بەرامبەر دۆلار، دابەزی.


ئەمرۆ دووشەممە، بەهای لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی و نرخی یەک دۆلار بەرامبەر ٩.٧١٥٠ لیرە لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوە دەکرێت.

لەچەند کاتژمێری رابردوودا یەک دۆلار بەرامبەر ٩.٧٦ و ٩.٢٢٥ لیرە مامەڵەی پێوەدەکرا، بەڵام دواتر بەشێوەیەکی بەرچاو بەهاکەی دابەزی.

رۆژی شەممە، دوای لێدوانەکەی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا لەبارەی دەرکردنی باڵیۆزخانەی ١٠ وڵاتی جیهانی لە نێویاندا باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە وڵاتەکەی، بەهای لیرە بەرامبەر دۆلاری ئەمەریکی بەشێوەیەک دابەزی یەک دۆلار بە ٩.٨٥ لیرە مامەڵەی پێوەدەکرا.

ئەمە لەکاتێکدایە، ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاوی کردەوە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا هەینی رابردوو لیرەی تورکی ٢٤٪ بەهاکەی لەدەستداوە.


كـ ، ئـ













گەلەری