PM:08:42:24/10/2021
5180 جار خوێندراوەتەوە
له نه‌خۆشخانه‌ی زانكۆی پاموككاله لە پارێزگای ده‌نیزلی تورکیا؛ ١٧ موگناتیسی شێوه هه‌ڵمات كه له بازاڕ وه‌ك مورو دەفرۆشرێت له گه‌ده‌ی منداڵێكی ته‌مه‌ن ١٩ مانگی ده‌رهێندرا.
دوای ئه‌وه‌ی موراد ئۆزدەمیری ١٩ مانگان، هه‌فته‌ی رابردوو له‌ناكاو ره‌وشی ته‌ندروستی تێك دەچێت و خانه‌واده‌كه‌ی كه له شارۆچكه‌ی پاموككاله سەربە پارێزگای ده‌نیزلی ده‌ژین، منداڵەکەیان دەبەن بۆ نه‌خۆشخانه، پزیشکەکان پشکنینی تیشكی (X-ray)ی بۆی ئه‌نجام دەدەن و بۆیان دەردەکەوێت، كه مادده‌ی نامۆ له‌نێو گه‌ده‌ی منداڵه‌كه‌دا هەیە.
پاش پشکنین و سۆناری رەنگاورەنگ دەبینن چەند مورویەکی
موگناتیسی؛ کە لە بازاڕەکان دەفرۆشرێت و وەک یاری منداڵان یاری پێدەکەن، لە گەدەی
موراددا هەیە.
لەو بارەئەشەوە پزیشکەکان ئامۆژگاری دایک و باوکانیان
کردووە لەوەی رێگە نەدەن کەرستە و پێداویستی بچوک؛ کە ئاسان بچێتەوە دەمی منداڵانەوە
یان لوس بێت و بە ئاسانی قوتبچێت، لە منداڵەکانیان دووربخەنەوە، یاخود لە کاتی یاریکردن
بەو جۆرە کەرەستانەدا چاویان لەسەریان بێت.