سەردێڕ:

ئەمریکا داوایەک لە کۆریای باکور دەکات

PM:07:07:24/10/2021

5860 جار خوێندراوەتەوە

نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کۆریای باکور تاقیکردنەوەی موشەکە بالیستییەکانی ئەو وڵاتەی بە نەخوازراو و مەترسیدار ناوبرد. داواشی لێدەکات، بگەریتەوە سەر مێزی گفتوگۆ.


سۆنگ کیم ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمریکا پابەندە بە رەخساندنی کەشێکی دیپلۆماسی بەهێز لەگەڵ حکومەتی پیۆنگ یانگ و تا ئێستاش ئامانجیان ئەوەیە ناوچەی نیمچە دوورگەی کۆریا بە تەواوەتی لە چەکی ئەتۆم دابماڵرێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە، کۆریای باکور تا ئێستا پێشنیازەکانی ئەمریکای رەتکردووەتەوە و دەشڵێت حکومەتی واشنتۆن زیادەڕۆیی لە کاردانەوەکانی دەکات کاتێک وڵاتەکەیان موشەکێکی بالیستی لە ڕێگەی ژێر دەریاییەکەوە تاقیکردبووەوە، چونکە لەپێناو بەرگریکردن بووە.

بەڵام نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کۆریای باکور رایگەیاند، تاقیکردنەوە موشەکییەکە دژ بە بڕیارەکانی ئەنجومەنی ئاسایشە و هەڕەشە بۆ سەر وڵاتانی دراوسێ و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دروست دەکات.













گەلەری