سەردێڕ:

ئەنجامی شیکاری مۆمیایەکی میسری مێژوو دەگۆڕێت

PM:06:18:24/10/2021

15688 جار خوێندراوەتەوە

میدیا جیهانییەکان بڵاویانکردەوە، دوایین توێژینەوەی لەسەر مۆمیاکان کردوویانە رەنگە مێژوو بگۆڕێت و توێژینەوەکە دەریدەخات ئەو پاشایانە پێنج هەزارساڵ لەمەوبەر گیانیان لەدەستداوە و مۆمیاکراون نەك چوار هەزار ساڵ؛ بەوەش دەبێت لە مێژوو و نووسینەکاندا ئەوە راستبکرێتەوە.


ماڵپەڕی گاردیان بڵاویکردەوە، بە بەکارهێنانی تەکنەلۆجیای پێشکەوتوو بۆ جەستەی پاشایەکی مۆمیاکراوی میسر بەناوی "خوی" کە لەساڵی ٢٠١٩ دۆزراوەتەوە دەرکەوتووە کە ئەوان نەك چوار هەزار ساڵ بەڵکو پێنج هەزار ساڵ لەمەبەر گیانیان لەدەستداوە.

لەبارەیەوە، سەلیمە ئیکرام سەرۆکی بەشی زانستی میسری لە زانکۆی ئەمریکی لە میسر رایگەیاند، دوای ئەو دۆزینەوەیە پێویستە هەموو کتێب و سەرچاوەکانی تایبەت بە مۆمیاکردن و مێژووەکەی پێداچوونەوەی بۆ بکرێت.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ''ئەو دۆزینەوەی هەموو تێگەیشتن و خوێندنەوەکانی ئێمە لەبارەی قۆناغەکانی مۆمیاکردن دەگۆڕێت و پێویستە کەلوپەل و پێداویستیەکانی مۆمیاکردن لێکۆڵینەوەی لەسەر بکرێتەوە."

راشیگەیاند، ''تاوەکو ئێستا ئێمە واماندەزانی کە مۆمیاکردنی پاشاکان زۆر سادەبووە، بەڵام پێویستە بزانین رێگاکانی مۆمیاکردن بزانین و چی بەکارهاتووە چۆن کراوە ئەوە گرنگە زۆر و ئەوان زیاتر لە هەزار ساڵ لەو مێژووەی بیرمان لێدەکردەوە گیانیان لەدەستداوە."

ئەمە لەکاتێکدایە، لە مانگی ئابی ئەمساڵدا، وێنەی مۆمیای شاژن تی بووە جێ سەرنجی زانایان و تەنانەت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیشدا دەنگدانەوەی بەدوادا هات بەهۆی ئەوەی قژێکی پڕ و جوانی هەبوو کە وێرای تێپەڕبوونی ٣٣٠٠ ساڵ قژی بە جوانی مابووەوە.

 













گەلەری