سەردێڕ:

گۆڕانکاری بەسەر نرخی دۆلاردا هات

PM:05:25:24/10/2021

14812 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە، لە کاتی داخستنی بازاڕدا لە ھەرێمی کوردستان ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ ھەزار و ٩٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا، کە بەراورد بە کاتی کردنەوەی بازاڕ نرخەکەى ١٠٠ دینار دابەزیوە.


ساڵی رابردوو، حکومەتى عێراق گۆڕانکاری کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوی لە ١١٨ ھەزاردینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.

نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:

١٠٠ یۆرۆ بە ١٧١ ھەزار دینارە.

١٠٠ پاوەن بە ٢٠١ ھەزار دینارە.

١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٧ ھەزار دینارە.













گەلەری