سەردێڕ:

بۆچی بەغدا و تاران لەسەر پرسی ئاو رێکنەکەوتن؟

PM:04:36:24/10/2021

3328 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق رایگەیاند، رێککەوتنی بەغدا و تاران لەسەر پرسی بەردانەوەی ئاو نەکراوە ئەمەش بەهۆی چەند هۆکارێکەوە گرنگترینیان پرسی پێکهێنانی حکومەتی نوێ لە ئێران و هەڵبژاردنەکانی عێراقەوەیە.


عەون زیاب راوێژکاری هونەری لە وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق رایگەیاند، داواکارییەکی فەرمییان ئاڕاستەی سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیران و سەرۆکایەتی پەرلەمان و وەزارەتی دەرەوەی عێراق کردووە، کە لە دادگای نێودەوڵەتی لە لاهای لەسەر پرسی مافی ئاو سکاڵای یاسایی دژی ئێران تۆماربکرێت.

روونیشیکردەوە، داهاتی ئاو لە روباری دیالە و بەنداوی دەربەندیخان و روباری سیروان بەشێوەیەکی تەواوەتی لەلایەن ئێرانەوە پچڕاوە و ئەمەش کاریگەری خراپی لەسەر کەرتی کشتوکاڵی هاوینە کردوە لە پارێزگای دیالەدا.

پێشتر، وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق رایگەیاند، لەسەر پرسی ئاو لەگەڵ تورکیا رێککەوتن، بەڵام تا ئێستا لەگەڵ ئێران نەگەیشتوونەتە رێککەوتن.

هاوکات، مەهدی حەمدانی وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، سەرۆککۆماری تورکیا یاداشتی لێکتێگەیشتنی واژۆ کراوی نێوان عێراق و تورکیای پەسەندکردووە و یاداشتەکە کاری پێدەکرێت لەنێوان هەردوو وڵات.













گەلەری