PM:12:13:24/10/2021
99512 جار خوێندراوەتەوە
دەستەی کەشناسی عێراق رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممە پلەکانی گەرما لەسەرجەم ناوچەکانی وڵات دادەبەزێت و لەماوەی چەند رۆژی داھاتووشدا بارانبارین لەچەند ناوچەیەکی وڵات دەستپێدەکات.
ئەمڕۆ یەکشەممە، دەستەی کەشناسی عێراق لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، سەبینێ دوو شەممە ئاسمانی وڵات ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش لە ھەرێم و ناوچەکانی باشور دادەبەزن و لەشەودا لەناوچەکانی ھەرێم پەڵە ھەور دروست دەبێت.
ئاماژەی بەوەشداوە، رەوشی کەشوھەوای رۆژی سێ شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و لە ھەرێم و ناوەڕاستی وڵات پەڵە ھەور دروست دەبێت و پلەکانی گەرماش وەکو ڕۆژی رابردوو دەبێت.
بەگوێرەی راگەیەنراوەکەی دەستەی کەشناسی عێراق، رۆژی چوار شەممە لەسەرجەم ناوچەکانی عێراق ئاسمان ھەور دەبێت و پلەکانی گەرماش لەناوەڕاستی عێراق زیاتر دادەبەزێت.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، رۆژی پێنج شەممە بارانبارین لە باشوری عێراق دەستپێدەکات.
مـ - کـ
کـ - ئـ