AM:09:42:24/10/2021
13644 جار خوێندراوەتەوە
ئاژانسی ھەواڵی ئەنادۆڵ بڵاویکردەوە، بەھۆی رژان و بڵابوونەوەی سۆسی تەماتەوە لەسەر یەکێک لە رێگا خێراکانی پارێزگای بالکسیری تورکیا، رووداوێکی ھاتوچۆ روویدا کە ١٨ ئۆتۆمبێل پێکیانداداوە و لە ئەنجامیشدا، کەسێک گیانی لەدەستدا و ١٠ کەسی دیکەش برینداربوون.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاژانسی ھەواڵی ئەنادۆڵ بڵاویکردەوە، لەسەر یەکێک لە رێگا گشتیی و خێراکانی تورکیا بڕێکی زۆر سۆسی تەماتە رژاوە و بەوھۆیەشەوە، رووداوێکی ھاتوچۆ روویداوە کە ١٨ ئۆتۆمبێل پێکیانداداوە.
ئاماژەیبەوەشدا، بەھۆی پێکدادانی ئەو ١٨ ئۆتۆمبێلەوە، کەسێک گیانی لەدەستداوە و ١٠ کەسی دیکەش برینداربوون.
ئاژانسی ھەواڵی ئەنادۆڵ باسی لەوەشکردووە، رووداوەکە لە یەکێک لە رێگا سەرەکییەکانی شاری بالکسیری تورکیا روویداوە.
نـ ، غـ
کـ ، ئـ