ناوەندی کەشوهەوای تایوان بڵاویکردەوە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٥ پلە بە پێوەری رێختەر هەریەکە لە وڵاتەکانی یابان، چین، تایوان و فلیپینی هەژاندەوە و چەقی بومەلەرزەکەش باکووری رۆژهەڵاتی تایوان بووە.
بەگوێرەی ناوەندی کەشوهەوای تایوان، چەقی بومەلەرزەکە ٦٦.٨ کیلۆمەتری باشووری هەرێمی یێڵینی تایوان بووە و تا ئێستاش ئاماری زیانە گیانیی و ماددییەکان نەزانراوە.
ئاژانسی ھەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، بۆ ماوەیەکی کاتی دوای روودانی بومەلەرزەکە میترۆی تایبیە لە تایوان داخراوە و دواتر کراوەتەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، کۆمپانیای بەرھەمھێنان و دابەشکردنی کارەبای تایوان رایگەیاندووە، کە تەزوی کارەبا نەبڕاوە.
ئەمە لەکاتێکدایە، بەشی خۆرھەڵاتی دورگەی تایوان بە ناوچەیەک ناسراوە کە زۆرترین مەترسی روودانی بومەلەرزەی لەسەرە لە کیشوەری ئاسیادا.
نـ ، غـ
کـ ، ئـ