سەردێڕ:

ئەڵمانیا ٣١ کۆچبەری عێراقی دەستگیرکرد

AM:08:26:24/10/2021

10728 جار خوێندراوەتەوە

پۆلیسی ئەڵمانیا رایگەیاند، ٣١ کۆچبەری عێراقی لە ئۆتۆمبێلێکی بچوکدا دەستگیرکردووە کە بەشێوەیەکی نایاسایی لە سنوری وڵاتی پۆڵەنداوە چوبوونە ناو خاکی ئەو وڵاتەوە.


رادیۆی دویچە فیلەی ئەڵمانی بڵاویکردەوە، پۆلیسی ئەو وڵاتە ٣١ کۆچبەری عێراقی دەستگیرکردووە کە لە ١٩ پیاو و ٢ ژن و ١٠ منداڵ پێکھاتبوون و تەندروستیشیان باش نەبووە.
ئاماژەی بەوەشداوە، منداڵەکان پێڵاوەکانیان تەڕبووە و کاغەزی ئەلەمینیۆمیان لە پێیان پێچاوە و پێیان برینداربووە.
پۆلیسی ئەڵمانیا ئاشکرای کرد، کۆچبەرە عێراقییەکانی لە ویلایەتی مەڵکنبۆرگ – فۆربۆمرن لە نزیک سنورەکانی ئەڵمانیا- پۆڵەندا دەستگیرکردووە و دواتر رەوانەی بنکەی پۆلیسی سفاڵک کراون.
ئەمە لەکاتێکدایە، لەماوەی رابردوودا، بەھۆی سەختی ژیان و نەبوونی ئاسایش و بێ کاری و قەیرانی ئابوری و گوزەران لە عێراق ھەزاران گەنج و دەیان خێزان بەرەو وڵاتی بیلاروسیا گەشتیان کردووە و لەوێوە بە رێگەی نایاسایی بەرەو یەکێتی ئەوروپا بەڕێکەوتوون. لەسەر سنوری نێوان بیلاروسیا و لیتوانیا و پۆڵەندا کۆچبەرەکان دۆخێکی سەخت دەگوزەرێنن و ژمارەیەکیان گیریانخواردووە و لە کەمپەکاندا ماونەتەوە، جگە لەوەی چەند کۆچبەرێک توشی ئەشکەنجەدان بوونەوە و گیانیان لەدەستدا. ھاوکات، حکومەتی عێراقی چەندین جار ھەوڵیداوە کۆچەبەرەکان بگەڕێنێتەوە بۆ وڵات بەڵام بەشێوەیەکی بەرچاو سەرکەوتوو نەبووە.

کـ ، ئـ












گەلەری