PM:09:46:23/10/2021
18688 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڵاویکردەوە، لە پارێزگای موسڵ ژنێک بە تۆمەتی کوشتنی هاوسەرەکەی بە هاوکاری خۆشەویستەکەی دەستگیرکراوە.
ئەمڕۆ شەممە، لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی ناوخۆی عێراق باسی لەوەکردووە، پاش کۆکردنەوەی تەواوی زانیارییەکان و گرتنەبەری رێکاری ورد و پێویست، توانرا تۆمەتباری سەرەکی رووداوی کوشتنی هاوڵاتییەک لە شاری موسڵ دەستگیربکرێت.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو کەسەی کە
هاوکاری ژنەکەی کردووە بۆ کوشتنی هاوسەرەکەی، خۆی وەک ئەندامی هێزە ئەمنییەکان
ناساندووە و دواتر بە چەقۆ چەند جارێک پیاوەکەی برینداری کردووە و بەوهۆیەشەوە گیانی
لەدەستداوە.
لە راگەیەنراوەکەشدا ئەوەش خراوەتەڕوو، لە ئێستادا پرۆسەی
لێکۆڵینەوە لەگەڵ هەردوو تۆمەتبار دەستیپێکردووە و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ دۆسییەکە
کراوەتەوە.